وه‌زیری ناوخۆ ورده‌كاری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ روونده‌كاته‌وه
له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان
K24 – هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند، بۆ ماوه‌ی (72) كاتژمێری دیكه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پابه‌ندبوونیان به بڕیاره‌كه.
گوتیشی: له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان و رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به پێویستی ده‌زانین ئه‌و واده‌یه درێژ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به روونی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كات و زانیاری ده‌داته هاووڵاتیان.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته یه‌كه ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی باری گوزه‌ران له واده‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رێكبخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێداویستیانه‌ی گرنگن بۆ هاووڵاتیان و خه‌ڵك ئاماده نه‌بووه بۆ دابینكردنیان بۆ ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو، دابین بكرێن.