عێراق 30 ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا تەرخان دەكات

داوا لە بانكەكان دەكرێت بەشداری لەو ھەڵمەتەدا بكەن

K24 - ھەولێر

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ھەوڵەكانی دەوڵەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بانكەكە بڕی 30 ملیار دیناری تەرخانكردووە، بۆ ئەوەی بتوانن رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن  و رێوشوێنەکانیش چڕتربكرێن.

پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕە پارەیە لە ھەژمارێكی تایبەت بۆ ئەو پرسە دادەنرێت و لە ھەمانكاتیشدا داوای لە بانك و كەرتە تایبەتەكانی عێراق كردووە لەو ھەڵمەتە بەشداربن، تاوەكو زیانی كەمتر تۆماربكەن.