بەرپرسێكی ئێران بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

دوو رۆژ لە ژێر چاودێری پزیشكیدا بوو

K24 - ھەولێر

ئەندامێكی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی  كۆرۆنا لە شاری قۆم گیانی لەدەستدا.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئایەتوڵڵا ھاشم بەتاحی، نوێنەری تاران لە ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 بەتاحی دوو رۆژ بوو بە ھۆی تووشبوون بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی شاری قۆم لە ژێر چاودێری پزیشكیدابوو.

بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 13 ھەزار و 938 كەس و تا ئێستا 724 كەسیش بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.