ئه‌و گه‌نجه‌ی ترسی له هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه ده‌ستگیركرا
خۆی به تووشبووی كۆرۆنا ده‌چوواند
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و گه‌نجه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و خۆی به تووشبووی كۆرۆنا ده‌چوواند و ده‌ستی له ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بترسن، ده‌ستگیركرا.
دوای ده‌ستگیركردنی له رێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه، ئه‌و گه‌نجه روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت نه‌خۆش نیم و هیچ كێشه‌یه‌كم نییه.