ئێران دەیان هەزار زیندانیی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد دەکات
کۆرۆنا زیندانە سیاسییەکانی ئێرانیش ئازاد دەکات
K24 – ههولێر:
غۆلام حوسەین ئیسماعیلی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند، 85 هەزار زیندانی بە زیندانە سیاسییەکانیشەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد دەکرێن.
ئاماژە بەوە دەکات، 50%ـی ئەوانەی ئازادکراون لەسەر تێکدانی ئەمنییەت گیراون، لەناو گرتوخانەکانەیش رێکاری رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتە بەر.
ئەو وتەبێژی ئەوەی رووننەکردەوە کە ئەو کەسانەی ئازاد کراون کەی دەگەڕێنەوە زیندان.
لە ئێران، 14 هەزار و 991 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 853 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Reuters