گه‌نجێكی كورد چیرۆكی گه‌یشتنی بۆ یۆنان ده‌گێڕێته‌وه
گه‌نجێكی كورد دیمه‌نه‌كانی تۆمار كردووه و بۆ كوردستان24ی ناردووه
K24 – هه‌ولێر:
په‌نابه‌رێكی كوردی ته‌مه‌ن (16 ساڵ) به یه‌ختێك و به یاوه‌ری (193) په‌نابه‌ری دیكه‌ی كورد و ئێرانی و ئه‌فغانی گه‌یشتووه‌ته دوورگه‌یه‌كی یۆنان و له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 باسی ره‌وشی ژیانیان ده‌كات و ده‌ڵێت: پێویستیان به هاوكاری خێرا هه‌یه و ره‌وشی ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه له مه‌ترسیدایه.
په‌نابه‌ره كورده‌كه، خه‌ڵكی سلێمانییه و له‌گه‌ڵ خوشكێكی رووی له ئه‌وروپا كردووه. دوای بینینی نه‌هامه‌تییه‌كانی رێگه په‌شیمانه. داوا ده‌كات هیچ گه‌نجێك ئه‌و رێگه‌یه هه‌ڵنه‌بژێرێت.
ئه‌و گوتیشی: له ئیزمیری توركیاوه به كه‌شتییه‌كی بچووك (193) په‌نابه‌ر گواستراینه‌وه بۆ یۆنان. به هۆی رێگری هێزه ئه‌منییه‌كان و هه‌ڵكردنی شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا كه‌شتییه بچووكه‌كه له دوورگه‌یه‌ك گیرساوه‌ته‌وه و پێش گه‌یشتنی به دوورگه‌كه، سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان ناچاركراوون خۆیان هه‌ڵبده‌نه خواره‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه كورده گوتیشی: چوار كه‌س سه‌ره‌تا خۆیان هه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ی تاقیبكرێته‌وه، تا چه‌ند سه‌لامه‌ته په‌نابه‌ره‌كانی دیكه خۆیان هه‌ڵبده‌ن و له ئاكامدا یه‌كێكیان كه گه‌نجێكی ئه‌فغانی بوو، ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌یان بریندار بوو و سێیه‌میشیان به سه‌لامه‌تی گه‌یشته وشكانی.
هه‌روه‌ها گوتی: كاتژمێر چواری به‌ره‌به‌یان بوو، هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانمان له كه‌شتییه‌كه به‌جێهێشت و ته‌نیا خۆمان هه‌ڵدا و پۆلیسی یۆنان ده‌ستبه‌سه‌ری كردین و سێ كه‌س له قاچاغچییه‌كان ده‌ستگیركران و ئه‌وانی دیكه‌مان گواستراینه‌وه بۆ كه‌مپێك له دوورگه‌ی "كیا" و له‌و كه‌مپه‌دا له سه‌ره‌تاییترین پێداویستی بێبه‌شین.
روونیشیكرده‌وه، له كۆی (193) په‌نابه‌ر، زیاتر له (30) كه‌سیان كوردی هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن. (38)یان منداڵ و (29)یان ئافره‌تن و دووان له ئافره‌ته‌كانیش دووگیانن.