رێگه به كهس نادرێت له ئێرانهوه بگهڕێنهوه
دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران داخرا
K24- حاجی ئۆمەران:
وادەی گەڕانەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئێرانەوە کۆتایی هات و دوای داخستنی دەروازە سنوورییەكانی تاکو مانگی داهاتوو بەفەرمانێکی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ گەشتیارێك بۆی نییە لە دەروازەكانەوە بێتەوە ناو خاكی هەرێم.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ماوەی سەرهەڵدانی مەترسیەکانی کۆرۆنا تەنیا پێشوازی لەو گەشتیارانەی خۆی کردوە کە بەهەرهۆکارێك سەردانی ئێرانیان کردبوو، لەم پاكێجەدا بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمانیش ئاماری (25) ڕۆژی گەڕاوەکان بۆ کوردستان 24 ئاشکرا دەکات.
زۆربەی گەڕاوەکانی دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران لە سۆران و رواندز کەرەنتینەکراون، کە بەشێکیان ماوەی چواردە ڕۆژیان تەواوکردوە و ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە و بەشێکیشیان هێشتا لەکەرەنتینەدان.
لە دواین راگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (4265) هاوڵاتی هەرێم لە (35) شوێنی جیاواز کەرەنتینە کرابوون، بەشی زۆریان دوای 14 ڕۆژ ڕەوانەی ماڵەوەکراون و ئێستا (1784)کەس ماون، بەگوێرەی هەمان سەرچاوەش تا ئێستا (37) توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوون و یەك کەس گیانی لەدەستداوە و (9) کەسیش چاکبونەتەوە.
H.B