ئه‌مه‌ریكا رێوشوێنه‌كان له دژی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات
بڕیاریدا رێكاری تایبه‌ت بگرێته‌به‌ر
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
كۆشكی سپی رۆژی 17ی ئادار كۆمه‌ڵێك رێنمایی بۆ 15 رۆژی داهاتوو ده‌ركرد، كه رێگه نادرێت به هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له هیچ شوێنێكی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته خوێندن بچێته نێو ماڵه‌كانه‌وه، وێڕای دوور كه‌وتنه‌وه له گه‌شت و سه‌ردانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خێزانه‌كه‌تان تێستی كۆرۆنا ڤایرۆسی بۆ كراوه و به پۆزه‌تیڤ بۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ژێر چاودێری، پێویسته ته‌واوی خێزانه‌كه له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه. به‌دیاریكراویش ئیداره‌ی تره‌مپ داوا ده‌كات كه به‌ته‌مه‌نه‌كان له ماڵه‌وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
لیستی ته‌واوی رێنماییه‌كانی كۆشكی سپی:
- گوێبگره له رێنماییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كانی ویلایه‌ته‌كه‌ت.
- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد نه‌خۆشیت، له ماڵه‌وه بمێنه‌وه. مه‌ڕۆ بۆ سه‌ر كار. په‌یوه‌ندی به تیمی پزیشكییه‌وه بكه.
- ئه‌گه‌ر هه‌ر منداڵێكت نه‌خۆش بوو، له‌ماڵه‌وه بیهێڵه‌ره‌وه. مه‌ینێره قوتابخانه. په‌یوندی بكه به تیمی پزیشكییه‌وه.
- ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر كه‌سێك له خێزانه‌كه‌ت تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ كرا و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بوو. پێویسته ته‌واوی خێزانه‌كه له ماڵه‌وه بمێننه‌وه نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و په‌یوه‌ندی به تیمی پزیشكییه‌وه بكه‌ن.
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك له دۆخێكی ترسناكی هه‌ناسه توندی و خراپی ته‌ندروستییدا بوو له ژورێكی ماڵه‌كه دایبنێن و خێرا په‌یوه‌ندی به تیمی پزیشكییه‌وه بكه‌ن.
- هه‌تا ئه‌گه‌ر تۆ گه‌نجیش بیت و ته‌ندروستییه‌كی باشت هه‌بێت، تۆش له مه‌ترسیدایت و پێویسته چالاكییه‌كانت كه‌مكه‌یته‌وه، گرنك ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌توانیت روبه‌رووی نه‌خۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس ببیته‌وه:
* به‌شێك له كاره‌كانت له‌ماڵه‌وه بكه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاری نوسینگه‌یی و خوێندنن.
* ئه‌گه‌ر تۆ له كه‌رتی پیشه‌سازی سه‌رخانێكی گرنگی، یاخود له كه‌رتێكی گرنگی دیاریكراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ –ی، بۆ نمونه له خزمه‌تگوزاری چاودێری ته‌ندروستی و ده‌رمان و دابه‌شكردنی خواردن كارده‌كه‌یت، ئه‌وا تۆ به‌رپرسیارێتییه‌كی گرنگت هه‌یه و پێویسته پابه‌ند بیت به خشته‌ی كاره‌كه‌ته‌وه. پێویسته له‌سه‌ر تۆ و هاورێكانت له ژێر چاودێری تیمی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و چاودێری نه‌خۆشییه‌كان- ئه‌مریكادا بیت، له‌پێناو ته‌ندروستی خۆت له كاره‌كه‌تدا.
* دووركه‌وتنه‌وه له كۆبوونه‌وه فراوانه‌كان.
* دووركه‌وتنه‌وه له دانیشتن له رێستورانت و كافێ و بار و لۆقنته‌خانه و خواردنه‌وه و رابواردنی شه‌وان. هه‌وڵبده بۆ به‌ده‌ستهێنانی خواردن دیلیڤه‌ری به‌كاربێته.
* دووركه‌وه‌ره‌وه له گه‌شتكردن كه ئه‌توانی نه‌كرێت، دوركه‌وه‌ره‌وه له بازاڕكردنی بێ كه‌ڵك و سه‌ردانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
* سه‌ردانی خانه‌ی پیران و خانه‌نشینان مه‌كه بۆ چاودێری و هاوكاری دوورودرێژ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌به‌ر ته‌ندروستی ئه‌وان.
پیاده‌كردنی پاكوخاوێنی گرنگه:
- ده‌سته‌كانت بشۆ، به‌تایبه‌تی كاتێك ده‌ست له كه‌لوپه‌ل یان ده‌ست له روویه‌ك ده‌ده‌یت.
- ده‌ست مه‌به بۆ ده‌موچاوت.
- كۆكه و بژمه‌كانت با بۆ سه‌ر ده‌سڕی كلێنێكس یان بۆ سه‌ر مه‌چه‌كت بێت.
- به سپرای پاكژكه‌ره‌وه زوو زوو سه‌ر رووی ئه‌و شوێنانه پاككه‌ره‌وه كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌یت.