خاوەن موڵكەكان بەدەم داواكاری سەرۆكی حكومەتەوە دێن و لە كرێكانیان خۆش دەبن
لە كرێكانیان خۆش دەبن
K24- هەولێر:
یاساناسان و پسپۆرانی بواری بەکرێدانی خانووبەرە و موڵك لایەنە یاساییەکانی وەرنەگرتنی کريێ موڵك و خانوو و دوکانەکان دەخەنە روو و داواش لە حکومەت دەکەن، لە رێگەی لێخوشبوون لە باج، رێگە بۆ خاوەن موڵکەکان خۆش بکات، تا لە کرێی مانگانەی موڵًکەکانیان خۆش بن، خاوەنی نوسینەگەیەکی بەکرێدان و فرۆشتنی خانووش دەڵێت: دوای پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت هەزاران خاوەن موڵك دەستبەرداری کرێکانیان بوون.
هەر لەم چوارچێوەیەشدا سەرمایەدارانی شاری ھەولێر ھاوکاری ئەو کەسانە دەکەن، کە پێویستییان بە ھاوکارییە و خاوەن موڵکێکیش لە ھەولێر لە کرێی ئەم مانگەی موڵك و دوکانەکانی خۆش دەبێت، خاوەن موڵکيكش دەڵێت: پێویستە ھەموومان ھاوکار بین، بۆ ئەوەی بەیەکەوە ئەم بارودۆخە تێپەڕێنین.
هاوكات لە گەل بانگھێشتی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و راگەیاندنی كەمپینی ھاوكار بن لە لایەن كوردستان 24ـەوە، بەشێك لە سەرمایەدارانی ناو شاری ھەولێر و كوردستانیش بە دەم ئەم بانگھێشتەوە ھاتن و رایانگەیاند، لە گەڵ ئەم بارودۆخە لە كرێی شوێنە نیشتەجیێەكانی خۆیان و دوكانەكانیان بۆ ئەم مانگە خۆش دەبن و لە ھەمانكاتدا كەلوپەل و خۆراكی مانگێك بۆ خێزانە كەمدەرامەدەكان دابین دەكەن.
H.B