کۆرۆنا لە تورکیا لە زیادبووندایە
لە ماوەیەکی کەم ئامارەکان زیادیان کردووە
K24- هەولێر:
فەهرەتین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.
راشیگەیاند، 191 حاڵەتی ڤایرۆسەکە لە تورکیا تۆمار کراوە کە 93 لەو حاڵەتانە لە 24 کاتژمێری رابردوو بووە.
کۆرۆنا کە زیاد لە هەشت هەزار کەسی لە جیها کوشتووە، درەنگ گەیشتە تورکیا، بەڵام ئامارەکان لەو وڵاتەش لە زیادبووندان.