ئیتاڵیا وادەی قەدەغەکردنی هاتووچۆی درێژ کردەوە

ئیتاڵیا وادەی قەدەغەکردنی هاتووچۆی درێژ کردەوە

K24- هەولێر:

جۆزیپی کۆنتێ، سەرۆکی حکومەتی ئیتاڵیا، بڕیاریدا وادەی قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆ 3ـی نیسان درێژ بکاتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە، بەرزترین ئاستی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمار کرا.

لە ئیتاڵیا، 35 هەزار و 713 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەن، نزیکەی سێ هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و 25 کەسیش چاکبوونەتەوە.

AFP

H.J