سكرتێری نهتهوه یهكگرتووهكان هۆشداری له ئهگهری مردنی ملیۆنان كهس بههۆی كۆرۆنا دهدات
كۆرۆنا بهخێرایی بڵاودهوبێتهوه
K24- ههولێر:
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ھۆشداری دەدات، ئەگەر کۆرۆنا کۆنترۆڵ نەکرێت بە ملیۆنان کەس گیان لەدەستدەدەن.
سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان دووپاتی كردهوه: ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاری جددی نەکات و رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نەگرن، بەتایبەتی لەو وڵاتانەی کە ھەژارن، کۆرۆنا بە ملیۆنان کەس دەکوژێت.
ھۆشدارییەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە کاتێکدایە، کە ڤایرۆسەکە بەخێرایی لە وڵاتان بڵاودەبێتەوە و تا ئێستا جگە لە چین، لە ھیچ وڵاتێکی دیکە نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
H.B