له به‌ریتانیا 56 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
ته‌مه‌نی قوربانیان له نێوان 41 بۆ 94 ساڵی دایه
K24- هه‌ولێر:
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا مردن به‌هۆی كۆرۆنا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و به‌گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته، ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌و ورۆژێكدا 53 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی په‌تاكه له وڵاته‌كه‌یان تۆۆماركراون.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی له به‌ریتانیا دووپاتی كرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له 177 حاڵه‌ته‌وه بۆ 233 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌مه‌نی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له نێوان 41 بۆ 94 ساڵیدایه و راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌میان پێشتر كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌بووه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، تا ئیستا 4 هه‌زار و 94 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس له به‌ریتانیا تۆماركراون.
H.B