دراوسێیەکی چین یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد

ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی بۆرما (میانمار) دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ یەکەمجار لەو وڵاتەکەی تۆمار کرد.

سەرەڕای ئەوەی بۆرما دراوسێی چینە و رێژەی دانیشتوانی بەرزە، بەڵام ڤایرۆسەکە تازە تێیدا سەر هەڵدەدات.

وەزارەتی تەندروستی بۆرما بڵاویکردەوە، دوو کەسی تەمەن 26 ساڵ و 36 ساڵ کە لە بەریتانیا و ئەمەریکا گەڕاونەتەوە، تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

راشیگەیاند، پشکنین بۆ ئەوانە دەکرێت کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو دوو کەسە هەبووە.

Reuters