پوتن سەردانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات
داتاکان زۆرن
K24-هەولێر:
ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا بەجلی تایبەتی پزیشکیی و خۆپارێزییەوە سەردانی نەخۆشخانەیەکی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە مۆسکۆ کرد
پوتن لە نەخۆشخانەی کۆمونارکا کە چوار سەد تووشبووی لێیە، هۆشداریی لەبارەی ڤایرۆسەکە دا.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە رووسیا، 495 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەکە لەوە زیاتر بێت.
پارێزگاری مۆسکۆ دەڵێت، دۆخە مەترسیدارەکە ورد ورد دەردەکەوێت، رەنگە ژمارەکان لەوە زیاتر بن کە ئێمە دەیانزانین، بەڵام ژمارەکە هەرچەند بێت، ئەوەی مەترسییە ئەوەیە، ڤایرۆسەکە بڵاوبووەتەوە.
ABCNEWS
WATCH: Russian President Vladimir Putin wore a yellow hazmat suit and respirator to visit a Russian hospital treating coronavirus patients Tuesday. https://t.co/fvfqYjp4Pn pic.twitter.com/p4fbwrifII
— CBS News (@CBSNews) March 25, 2020