ئێران نوێترین ئاماری قوربانیانی کۆرۆنای راگەیاند
ژمارەکان لە زیادبووندان
K24- هەولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ئێران، 143 حاڵەتی مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە لەو وڵاتە گەیشتە دوو هەزار و 77 کەس.
کیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون بۆ 27 هەزار و 17 کەس بەرزبووەوەتەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 206 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.
AFP