كۆرۆنا سەردانێكی پوتین ھەڵدەوەشێنێتەوە

وتارێكی پێشكەشی ھاووڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات

K24 - مۆسكۆ

بەھۆی ھەڵكشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا سەردانی بۆ شاری سانت پیتەرسبورگ ھەڵوەشاندەوە.

دمتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێمل رایگەیاند: "ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیای فیدراڵ، سەردانی  بۆ شاری سانت پیتەرسبورگ بەھۆی ھەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڵوەشاندەوە".

پسکۆڤ، ئاماژەی بەوەشكرد: "ئێستا پوتین سەرقاڵی ئامادەکردنی تێکستی وتارێکە كە پەیوەستە بە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بریارە ئەمڕۆ   پێشکەشی ھاووڵاتییانی رووسیای بکات".

ئەوەشی خستەڕوو، پوتین لە رێگای ئۆنلاین بەشداری لە کۆبووبەوەی G20 دەکات، باسی لەوەش کردووە، ئەگەری بەرێوەنەچوونی یادکردنەوەی 75 ساڵەی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر نازییەتی ئەڵمانیدا.