ئەمەریکا دوو تریلیۆن دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخان کرد
ترەمپ واژۆی دەکات
K24- هەولێر:
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا تەرخانکردنی دوو تریلیۆن دۆلار بۆ رووبەڕووبەوەی کۆرۆنا پەسەند کرد کە ئامانج لێی هاوکاری ئەو کرێکار و بێ کارانەیە کە کۆرۆنا کاریگەری زۆریان لەسەر دادەنێت، هەروەها ملیارەها دۆلاریش دەبەخشێتە کەرتی تەندروستی.
ئەو پرۆژە یاسایە ئێستا رەوانەی کۆشکی سپی کراوە و دەبێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، واژۆی لەسەر بکات.
لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، ترەمپ لەبارەی ئەو پرۆژەیە یاسایە گووتی، هەر کاتێک هاتە سەر مێزەکەم، دەستبەجێ واژۆی دەکەم.
لە ئەمەریکا 68 هەزار و 500 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و هەزار و 32 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، تەنها 394 کەس چاکبوونەتەوە.
Reuters