ئه‌مه‌ریكا له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا كێبڕكێی چین ده‌كات
ئاماری تووشبووان هه‌ڵده‌كشێت
K24 – هه‌ولێر:
ميدياى ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 81 هه‌زار كه‌س و پێش چین كه‌وتووه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكردووه‌ته‌وه، زاناكان هۆشداریان داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا و باوه‌ڕیان وایه، رۆژێك دێت ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته یه‌كه‌م وڵاتی زیانمه‌ند به هۆی كۆرۆناوه.
رۆژنامه‌كه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژماره‌ی تووشبووان له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته 81 هه‌زار و 321 كه‌س و زیاتر له 1000 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌ریده‌خات ئه‌مه‌ریكا پێش چین و ئیتاڵیا ده‌كه‌وێته‌وه.
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ئه‌وه‌یه، كه به جددی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و په‌تایه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.
