ڤایرۆسێكی نوێ لە چین سەرهەڵدەدات
هانتا ڤایرۆس ترسی ناوێت به‌ڵام نابێت پشتگوێ بخرێت!
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
تێكڕای زانایان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی هانتا ڤایرۆس له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ناگوازرێته‌وه، به‌ڵام خاتوو تانیا ئالیۆت پزیشك له زانكۆی نیویۆرك له لانگۆن-ی ته‌ندروستی له مانهاتن بۆ پێگه‌ی ماركێت وۆچ ده‌ڵێت: "هانتا ڤایرۆس له كۆتایی چله‌كانه‌وه له چین هه‌یه و ساڵانه 16 هه‌زار حاڵه‌ت تۆمارده‌كرێت. به‌ڵام هه‌رگیز وه‌ك كۆرۆنا ڤایرۆس نییه و نابێت، چونكه ڤایرۆسه‌كه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه ناگوازرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت كه‌سه‌كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به مشك و جرج و ئه‌و زینده‌وانه‌وه هه‌بێت".
ئالیۆت نایشارێته‌وه كه كاتێك مشكه‌كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت، ئه‌وا له‌كاتی میزكردن له‌شوێنێك یان پیسایی كردن، به تێپه‌ڕبوونی كات گه‌ردی میز و پیساییه‌كه ئه‌چێته هه‌واوه و هه‌ر مرۆڤێك له‌و شوێنه سه‌رقاڵی كاركردن بێت تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت یاخود كه‌سه‌كه بێئاگایه له‌وه‌ی ئه‌و شوێنه پیس بووه به میز یان پیسایی مشكه‌كه و راسته‌وخۆ ده‌ستی به‌ر كه‌لوپه‌ل یان شته‌كانی ناوچه‌كه بكه‌وێت و دواتر ده‌ست بۆ ده‌مو لوتی به‌رێت كه‌سه‌كه تووش ده‌بێت.
رۆژی 23ی ئادار، كرێكارێك له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه له كه‌رتی یۆننان-ه‌وه بۆ كه‌رتی شاندۆگ له دوای ته‌واوبوونی كاركردن. له‌ناو پاسه‌كه‌دا كتوپڕ گیان له‌ده‌ستده‌دات، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی هانتا-یه. هه‌ر له‌ناو ئه‌و پاسه‌دا 32 كه‌س دیكه به گومانی تووشبون خراونه‌ته ژێر پشكنینه‌وه.
تانیا ئالیۆت نائارم و دڵته‌نگه به‌و هه‌واڵه و ده‌ڵێت: "گریمان ئه‌و كه‌سه‌ی مردووه راسته‌وخۆ له شوێنێك ئیشی كردووه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا بووه، به‌ڵام پێویسته به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین به‌په‌له ئه‌نجامی ئه‌و 32 كه‌سه‌ی ناو پاسه‌كه بزانرێت تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون یان نا! گه‌ر وا بێت كه‌هیوادارین وانه‌بێت كه‌واته ڤایرۆسه‌كه بازدان تێیدا روویداوه و له مرۆڤێكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤێكی دیكه".
ئه‌م پزیشكه ته‌واو نیگه‌رانه و تووشی دڵه‌راوكێ بووه به‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی چین له رۆژی 23ی ئاداره‌وه روونكردنه‌وه‌یان نه‌داوه له ته‌ندروستی ئه‌و 32 كه‌سه‌ی دیكه. ده‌شڵێت: "ترسمان هه‌یه چۆن سه‌ره‌تا چین، كۆرۆنا ڤایرۆس-یان شارده‌وه ئه‌میش بشارنه‌وه و تووشی كاره‌ساتێكی دیكه‌مان بكه‌ن".
به‌ڵام زانایان له ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شیان نه‌شاردۆته‌وه كه ساڵی 2005 بۆ 2019 له ئه‌مریكای باشوور ئاندێز ڤایرۆز كه سه‌ر به خێزانی ئۆسۆهانتا ڤایرۆس-ه‌و هه‌مان هه‌ڵگری RNA هه‌یه له مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ و یه‌كه‌مجاریش له شاخی ئاندێز له چیللی و ئه‌رجه‌نتین سه‌ریهه‌ڵداوه.
زانای سویدی د. سه‌مییه شێخ له رۆژنامه‌ی نیویۆركه‌ر پۆست، نوسیویه‌تی كه ئه‌م ڤایرۆسه نوێ نییه له نێوان مشكدا بۆ یه‌كتری ده‌گوازنه‌وه، ئه‌گه‌ر پیسایی یان میزی مشكه‌كه تێكه‌ڵ به هه‌وا ببێت ئه‌وكات بۆ مرۆڤ ده‌گوازێته‌وه. ده‌شڵێت: "به‌ده‌گمه‌ن له مرۆڤه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ".
به‌پێی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان – ئه‌مریكا له‌ماوه‌ی 1993-2016، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبوون به هانتا ڤایرۆس له ئه‌مریكا ژماره‌یان 692 كه‌یسه. ده‌شڵێت: "له نێو هه‌موو ئه‌و كه‌یسانه‌دا یه‌ك كه‌یسی تیا نییه له مرۆڤه‌وه گوازرابێته‌وه بۆ مرۆڤ".
هانتا ڤایرۆس یان ئۆسۆهانتا ڤایرۆس یه‌كێكه له‌و ڤایرۆسه كوشنده‌كان، به‌ڵام ده‌گمه‌ن و كه‌مه. به‌پێی سه‌نته‌ری خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كان- ئه‌مریكا، دوو حاڵه‌تی هه‌یه یه‌كه‌میان (هانتا ڤایرۆسی -نیشانه‌كانی قورگ) كه له 100 كه‌سی تووشبوو ئه‌گه‌ر زوو فریای خۆی نه‌كه‌وێت 38 كه‌سی ئه‌مرێت. ئه‌وی تریان (هانتا ڤایرۆسی - تا و له‌كاركه‌وتنی گورچیله) كه ئه‌میان رێژه‌ی مردن 1-15%یه‌و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ش نه‌خۆش پێویستی به هه‌فته‌یه‌ك بۆ مانگێك هه‌یه.
ئۆسۆهانتا ڤایرۆس یان هانتا ڤایرۆس بۆ ساڵی 1976 ده‌گه‌ڕێته‌وه. له مشك و جرجه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ. بۆیه ناویشی لێنراوه هۆنتا یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له كه‌ناره‌كانی رووباری هۆنتا –ی كۆریای باشوور سه‌ریهه‌ڵداوه.
به‌پێی پێگه‌ی مایۆ كلینك، نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه له دوو قۆناغدایه:
وه‌ك هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دیكه قۆناغی ئاسان و سه‌ره‌تایی هه‌یه كه به قۆناغی یه‌كه‌می نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشنده‌كرێت. كه نیشانه‌كانی وه‌ك ئه‌نفلۆنزا ده‌ره‌كه‌وێت، ئه‌وانیش:
* له‌رز و تا
* سه‌رئێشه و ئازاری ماسوڵكه‌كان
* رشانه‌و و ئازاری ناوسك و سكچوون
دواتر ده‌چێته قۆناغی هه‌وكردنی سییه‌كان و دوای 4 - 10 رۆژ نیشانه خراپه‌كانی ده‌ستپێده‌كات، كه ئه‌مانهن:
* كۆكه
* ته‌نگه‌نه‌فه‌سی
* كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له‌نێو سییه‌كان
- نزمبوونه‌وه‌ی لێدانی دڵ و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای دڵ
H.B