سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بوو

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بوو

K24- هەولێر:

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بوو.

بۆریس جۆنسن لە تویتێکدا نووسیویەتی، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، چەند نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەم هەبووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تووشی ڤایرۆسەکە بووم.

دەشڵێت، من خۆم جیا کردووەتەوە و لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس، حکومەت بەڕێوە دەبەم.

لە بەریتانیا، 11 هەزار  658 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 578 کەس گیانیان لەدەستداوە و 135 کەسیش چاکبوونەتەوە.