پۆلیسی بەریتانیا رووبەڕووی ئەوانە دەبنە کە قەدەغەی هاتووچۆ بە سەیران تێگەیشتوون

بە زەبری هێز رەوانەی ماڵەوەیان دەکەنەوە

K24- هەولێر:

پۆلیسی بەریتانیا بە زەبری هێز، رێکارەکانی حکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەسەر هەندێک هاووڵاتی دەسەپێنن.

بەهۆی ئەوەی دەوام نییە و وەرزی بەهاریش هاتووە، بەشێکی کەم لە هاووڵاتیان لە بەریتانیا پابەندنی رێنماییە تەندروستییەکان نابن.

پۆلیسی دێربیشیر چەند کەسێک دەستگیر دەکەن کە بە کەباب و نێرگەلەوە چوون بۆ پارک و سەیران دەکەن.

هەروەها، پۆلیس لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، چەند سەرپێچییەکی هاووڵاتیانی تۆمار کردووە، هەندێکیان بۆ پیاسە هاتوون بۆ پارکەکان.

داواش دەکرێت، هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و پابەند بن.