كۆرۆنا سوپای ئیتاڵیای ھێنایە سەرخەت
نەخۆشخانەی کاتی دروستدەکەن
K24 - ھەولێر
سوپای ئیتاڵیا نەخۆشخانەیەکی کاتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دروست دەکات.
بەھۆی زۆر ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا و نەبوونی قەرەوێڵە لە نەخۆشخانەکان، سوپای ئیتاڵیا دەستیکردووە بە دروستکردنی نەخۆشخانەی کاتی و گەڕۆک.
نەبوونی قەرەوێڵە و کەلوپەل و پێداویستی پزیشکی لە نەخۆشخانەکان ھێندەی دیکە دۆخی ئیتاڵیای ئاڵۆز کردووە و سیستمی تەندروستی ئەو وڵاتەش پەکی کەوتووە.
زیاتر لە 9 ھەزار کەس لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 87 ھەزاریش تووشی کۆرۆنا بوون.