چیرۆكه خه‌مناكه‌كانی 2020.. کۆرۆنا كه‌مانچه‌كه‌ی له ده‌ستی "ستیڤنس" سه‌نده‌وه
چیرۆکی ئەو خانمە ئەمەریکییەی سەرەڕای جێهێشتنی نەخۆشخانە، کۆرۆنا کوشتی
هه‌موو دوانیوه‌ڕۆیه‌ك رۆشا جۆنسن ستیڤنس دوای ئه‌وه‌ی له دادگای دیكاب كاونتی – ویلایه‌تی جۆرجیا ئه‌گه‌ڕایه‌وه، كه‌مانچه‌كه‌ی ده‌گرت به‌ده‌ستییه‌وه و پارچه‌یه‌ك موزیكی بۆ مێرده‌كه‌یی و سه‌گه‌كه‌ی ئه‌ژه‌ند، به‌ڵام له 12ـی ئادارەوە، ئیدی كه‌س نه‌بوو پارچه‌یه‌ك میوزك بژه‌نێت بۆ جۆنسن و سه‌گه‌کەی نێو ئه‌پارتمانه دوو نهۆمییه‌كه‌ی ئه‌م خانمه.
ستیڤنس 65 ساڵ، مامۆستای میوزك –ی خانه‌نشین، بڕیاریدابوو وه‌ك خۆبه‌خش هه‌فته‌ی چه‌ند رۆژێك له دادگای دیكاپ كاونتی خزمه‌ت بكات، به‌ڵام ڤایرۆسی کۆرۆنا ته‌نیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك رێگه‌ی پێدا.
ستیڤنسی هاوسەری، نیگه‌ران و خه‌مبار به ده‌م ئازاری ده‌روونییه‌وه ده‌ڵێت:"هه‌میشه به‌هێز بوو له به‌رده‌م نه‌خۆشیدا، له ته‌واوی ته‌مه‌نیدا كاتێك له خوێندنگای ئاماده‌یی دیكاب ده‌وامی ده‌كرد وه‌ك مامۆستای میوزك و هونه‌ر، رۆژێك نه‌خۆشی په‌ی پێنه‌بردووه و دواكه‌وێت. خۆشه‌ویست بوو. من رازی نه‌بووم درێژه بداته‌وه به ده‌وامكردن، به‌ڵام حه‌زیكرد وه‌ك خۆبه‌خش له دادگای دیكاپ له نوسینگه‌یه‌ك چه‌ند کاتژمێرێک كاربكات، به‌داخه‌وه جێی هێشتین".
مێرده‌كه‌ی داوای لێكردووه ته‌مه‌نی هی ئه‌وه‌یه نییه ئیتر كار بكات، پێویسته پشوو بدات، چونكه پێویستیان به پاره نییه، به‌ڵام ئه‌و به‌روخسار گه‌نج بووه، بۆ‌یە هه‌میشه هه‌ر هه‌ستی كردووه به ته‌مه‌ن گه‌نجه.
هه‌روه‌ها كینیاتا جۆنسون برای ستیڤنس باس له‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه ده‌كات، كه به‌ر خێزانه‌كه‌یان كه‌وتووه. ئه‌و ده‌ڵێت:"تا رۆژی 2ی ئادار هه‌ستی به‌هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌كردووه. رۆژی 2ی ئادار كاتێك به مێرده‌كه‌ی وتووه هه‌سته‌كه‌م ماندووم، به‌پێی ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی بۆ گێڕاینه‌وه، پله‌ی گه‌رمی له‌شی گه‌یشتۆته 40 پله‌ی سیلیزی، بۆیه به‌په‌له رۆیشتوون بۆ نه‌خۆشخانه".
له‌وێ دوای پشكنین، پێیانوتووه ئه‌بێت 4 رۆژ چاوەڕێ بكه‌یت و له‌ماڵ نه‌چیته ده‌ره‌وه، چونكه گومان هه‌یه تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبیت.
رۆژی 5ـی ئادار هه‌ناسه توندی زۆری بۆ ده‌هێنێت، به‌پێی قسه‌ی مێرده‌كه‌ی نزیك بووه له خنكان، به په‌له په‌یوه‌ندی به 911ه‌وه ده‌كه‌ن و هه‌ر به شه‌و له ژێر چاودێری ورد دا ده‌هێڵدرێته‌وه. مێرده‌كه‌ی ده‌یگێڕێته‌وه، كه ئه‌ویش خراوه‌ته ژێر چاودێری ورد و پشكنینی بۆ كراوه، كه كۆرۆنای تووش بووه، به‌ڵام ئه‌و ته‌ندروستی جێگیره.
رۆژی 10ی ئادار، ستیڤنس به ته‌ندروستییه‌كی جێگیره‌وه نه‌خۆشخانه‌ی دیكاپ جێده‌هێڵێت. ته‌نیا شه‌و رۆژێك له‌ماڵه‌وه پشوو ده‌دات، بۆ ئێواره‌ی 12ی ئادار له‌ناكاو توشی هه‌ناسه توندی ده‌بێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.
دوای توێكاری پزیشكی، خێزانه‌كه‌یان دڵنیابوون، كه ستیڤینس به ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه، بۆیه نه‌ك خێزانه‌كه‌ی، به‌ڵكو ته‌واوی دادگا دیكاب خرانه ژێر چاودێری پشكنینه‌وه.
H.J