14 رۆژ ھاتووچۆ لە سێ ویلایەتی ئەمەریكا قەدەغە دەكرێت

ترەمپ پێشتر باسیكردووە

K24 - ھەولێر

ناوەندی نیشتمانی ئەمەریکی بۆ بنبڕکردنی پەتاکان رایگەیاند، بۆ رێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ماوەی 14 رۆژ هاتووچۆ لە هەریەک لە ویلایەتەکانی نیویۆرک و نیوجێرسی و کۆنیتیکیت قەدەغە دەکرێت.

ئەم بڕیارەش دوای لێدوانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هات کە رایگەیاندبوو، رێگە بە گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ ویلایەتی نیویۆرک نادات، بەهۆی ئەوەی زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ویلایەتە تۆمارکراوە.