یهكهم منداڵ له ئەمەریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
تەمەنی یەک ساڵ بووە
K24- هەولێر:
لە ویلایەتی چیکاگۆ، مندڵێکی تەمەن یەک ساڵ، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
نگۆزی ئیزیک، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی ئیلینۆیس رایگەیاند، یەکەمجارە منداڵێک لە ئەمەریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست بدات.
دەشڵێت، دەبێت هەموو شتێک بکەین تاکو خۆمان لە ڤایرۆسەکە بپارێزین چونکە ئەمە تەنها لەپێناو خۆمان نییە، بەڵکو لە پێناو ئەوانەی چواردەورمانە.
لە ئەمەریکا، 85% ئەوانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا مردوون، تەمەنیان سەروو 60 ساڵە.
RT