چیرۆكه غه‌مناكه‌كانی 2020... كه‌ناڵی سی بی ئێس، تێر گریان بۆ ماریا میركیدۆ
"به‌ركه‌وتێكی به‌هێز به‌ر دڵمان كه‌وت"
K24 - مینیسۆتا - ئەمەریكا
ئیلین كویجانو بێژه‌ری سه‌ركه‌وتووی كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز، به‌ده‌م گریانه‌وه هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی (خاتوو ماریا میركیدۆ)ی خوێنده‌وه، ئه‌ویش دوای سێ ده‌یه خزمه‌تكردن له نێو شاشه‌ی سی بی ئێس نیوز-ه‌وه.
ئیتر له‌مڕۆوه كه‌ناڵه‌كه ئه‌بێت كه‌سێكی دیكه رایه‌ڵه‌ی نێوان كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز و كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئه‌مریكا- ئاسیا بكات. ئه‌بێت كه‌سێكی تر رایه‌ڵه‌ی نێوان كه‌ناڵه‌كه و كۆمه‌ڵه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ره‌شپێست بێت، چونكه بێژه‌ر و كارمه‌ندی به‌توانا (خاتوو ماریا) ماڵئاوایی لێ‌كردن به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه.
سۆزان زیرینسكی به‌رێوه‌به‌ری تۆڕی میدیای سی بی ئێس به دهنگێكیی خهماوییهوه له كه‌ناڵه‌كه‌وه پێیوتین "به‌ركه‌وتێكی به‌هێز به‌ر دڵمان كه‌وت، میدیاكارێكی به‌توانای كه‌ناڵی سی بی ئێس نیوز –مان له كیسچوو". ماریا له مانگی شوباته‌وه له مۆڵه‌تدا بوو به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندی به كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه نه‌بوو. تا له دره‌نگانی دوێنێ ئێواره 29 ئازار له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیویۆرك دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی 26ی ئاداره‌وه له ژێر چاودێرییه‌كی وردی پشكنیندا ده‌بێت به‌هۆی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس، گیانی له‌ده‌ستدا.
ماریا-54 ساڵ، هیچی بۆ كه‌ناڵه‌كه جێنه‌هێشت جگه له خۆشه‌ویستی نه‌بێت.
ماریا 20 ساڵی ته‌واو بوو ئه‌جه‌نگی له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌دا، هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی هیوا بوو بۆ هاورێكانی كه نابێت نه‌خۆشی له جێگه‌یدا بهڵێتهوه.
ماریا ساڵی 1987 وه‌ك كارمه‌ندێكی به‌شی هه‌واڵی كه‌ناڵه‌كه ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات ئه‌ویش ساڵێك دوای ده‌رچوونی له زانكۆی نیو رۆشیل له نیویۆرك. دواتر وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی چالاك له‌به‌شی چیرۆكی رۆژنامه‌نووسی سه‌رقاڵ ده‌بێت. یه‌كێك ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی له 11ی سێپتێمهبهر به‌شی زۆری گرته‌كانی رووداوه‌كه ده‌گوازێته‌وه. له‌ساڵانی دوایدا وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ستراتیژی داهێنان كاریده‌كرد.