چیرۆكه خه‌مناكه‌كانی 2020.. پوجا و شارما-ی باوكی نێوانی مه‌رگیان 24 كاتژمێر بوو
تراژیدیای سه‌رده‌می كۆرۆنا به‌رده‌وامه
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
ماوه‌ی دوو مانگ بوو سودهێر شارما به‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه مۆڵه‌تی وه‌رگرتبوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رۆژانه پوجا-ی كچی سه‌ردانی ده‌كرد، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌نده‌ی له توانادا بوو رۆژانه كاروباره‌كانی خۆی به‌ڕێبكات. ئه‌گه‌ر رۆژێك پوجا-ی نه‌بینیایه به ته‌له‌فۆن هه‌واڵی ده‌پرسی بانگی ده‌كرد، "گوڵم! وه‌ره پیتزایه‌كی خۆشم دروستكردووه با پێكه‌وه بیخۆین".
خۆشه‌ویستی نێوان ئه‌م كچ و باوكه هێنده توندوتۆڵ بوو، سرووشت هیچیانی نه‌هێشته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دوای مه‌رگ، ئه‌وی دیكه‌یان ئازار بچێژێت. كۆرۆنا ڤایرۆس مه‌رگی نێوان ئه‌م باوك و كچه‌ی ته‌نیا 24 كاتژمێر هێشته‌وه. هه‌ردووكیانی له شه‌و رۆژێكدا راپێچی مه‌رگ كرد.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ر-ی به‌ریتانی، شارما- 61 ساڵ- ئه‌فسه‌ری به‌شی كۆچبه‌ران بوو له فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ-ی له‌نده‌ن، ماوه‌ی 3 رۆژ بوو هه‌ر چاوه‌ڕێی كچه ته‌مه‌ن 33 ساڵه‌كه‌ی بوو كه چاك بێته‌وه و رێنمایی ته‌ندروستی بكات و پێی بڵێ كام ده‌رمانه به‌كاربهێنێت و كامه‌یان بۆ ئه‌و ناشێت. چونكه پوجا-ی ته‌مه‌ن 33- ساڵ یه‌كێك بوو له‌پزیشكه ده‌رمانسازه باشه‌كان و له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ئیستبۆرن دیسترێكت له خۆرهه‌ڵاتی ساسێكس كه كه‌رتێكی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئینگلته‌رایه و كاتژمێرێك له له‌نده‌ن دووره.
ماوه‌ی 3 رۆژ بوو پوجا له نه‌خۆشخانه‌ی خۆرئاوای میدلسكس له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا بوو به‌هۆی تووشبوون به كۆرۆنا ڤایرۆس.
رۆژی 24ی ئادار شارما باوكی پوجا ته‌ندروستی ته‌واو تێكده‌چێت په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات. تیمی فریاكه‌وتن راسته‌وخۆ ده‌یخه‌نه ژێر چاودێری وردی پزیشكی به‌هۆی ئه‌وه‌ی تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه. كاتێك ئه‌مه ده‌خرێته ژێر چاودێری وردی پزیشكی پوجا-ی كچی گیان له‌ده‌ستده‌دات، بێئه‌وه‌ی بزانێت به‌مه‌رگی كچه‌كه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عات دوای كچه‌كه‌ی رۆژی 25ی ئادار گیان له‌ده‌ستده‌دات.
په‌رستیارێكی هاورێی پوجا و له هه‌مان كاتدا چاودێری باوكی پوجا-شی كردووه، بۆ رۆژنامه‌ی زه سه‌ن-ی به‌ریتانی ده‌گێڕێته‌وه كه تا چه‌ند كاتژمێر پێش مه‌رگی داوای پوجا-ی كردووه و ویستویه‌تی پوجا ببینێت.
ئه‌و هاورێیه‌ی به رۆژنامه‌ی زه سه‌ن ده‌ڵێت: "ساتێكی دڵته‌زێن و ناخۆش بوو بۆ نه‌خۆشخانه و به‌تایبه‌تی بۆ من، چونكه تێكڕای ته‌مه‌نمان له‌گه‌ڵ پوجا پێكه‌وه بوو له زانكۆ".