"میدلتن" بێ هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی "كرۆنا ڤایرۆس" كوشتی
چیرۆكه خه‌مناكه‌كانی 2020
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
كلۆی میدلتن، سه‌ر له‌به‌یانی 20 ئادار له نێو جێگای نوستنه‌كه‌یی، به ته‌ندروستییه‌كی باش و به‌چوست و چالاكی به‌خه‌به‌ر دێت، بێئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ ئازارێك له جه‌سته‌یدا بكات. په‌رده‌ی ژووره‌كه‌ی لاده‌دات تا كه‌مێك پرشنگی خۆر خۆی بكات به‌ژووره‌كه‌یدا.
به دایك و باوكی ده‌ڵێت: "دوو رۆژه له‌ماڵه‌وه زیندانه‌و ئه‌مڕۆ ده‌ڕواته ده‌ره‌وه". به‌ڵام دایك و باوكی رێگه‌ی پێناده‌ن.
نزیك نیوه‌رۆی هه‌مان رۆژ پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی ده‌گاته 103 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی. دایك و باوكی داوای لێده‌كه‌ن خۆی بگه‌ینێته نه‌خۆشخانه‌ی های ویكۆمپ له شاری باكینگهامشهر باكووری خۆرئاوای له‌نده‌ن، كاتێك به‌پێی خۆی و به جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه ده‌چێته نه‌خۆشخانه پێیده‌ڵێن: "تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوویت".
میدلتن- 21 ساڵ- به ئایفۆنه 10-ه كه‌ی ده‌ستی په‌یوه‌ندی به داپیره‌یه‌وه ده‌كات و به‌پێكه‌نینه‌وه پێی ده‌ڵێت: "داپیره گیان به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه هێشتویانمهتهوه، چونكه ده‌ڵێن كۆرۆنا ڤایرۆسته". ته‌له‌فۆن داده‌خاته‌وه. ئه‌مه دوایین په‌یوه‌ندی ده‌بێت له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چونكه ده‌خرێته ژوورێكی جیاكراوه وه‌ك هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون.
رۆژی 21ی ئادار پاش نزیكه‌ی 24 كاتژمێر تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌واڵێكی ناخۆش ده‌درێت به دایك و باوكی چونكه كچه‌كه‌یان به جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروسته‌وه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
پزیشكانی نه‌خۆشخانه به دایكی میدلتن-یان وتووه كه له‌ئێواره‌ی 20ی ئاداره‌وه دوای ئه‌وه‌ی هێڵراوه‌ته‌وه، كۆكه‌یه‌كی توندی تووشبووه و تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بووه.
دۆخی دایكی میدیلتن ته‌واو خراپه 500 جار له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌كه‌یه‌وه وێنه‌ی كچه‌كه‌ی داناوه و نوسیویه‌تی: "كچه‌كه‌م نه‌خۆش نه‌بوو كه‌چی گیانی له‌ده‌ستدا. بۆچی نازانم، كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ چۆن ده‌بێت به ڤایرۆس بمرێت".
داپیره‌ی به‌ده‌م فرمێسك و گریانه‌وه ده‌ڵێت: "ئێستا ئاستی ترسناكی نه‌خۆشییه‌كه ده‌زانین".
هه‌ریه‌ك له‌دایكی و باوكی و داپیره‌ی ماوه‌ی 5 رۆژه خراونه‌ته ژێر چاودێری له نێو ماڵه‌كه‌یان و چاوه‌ڕێ 14 رۆژ ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده تا رۆژی 25 ی ئادار هیچ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر دایكی و باوكی ده‌رنه‌كه‌وتوون، به‌ڵام هێشتا زووه بزانرێت ئه‌وانیش تووشبوون یان نا.
به‌پێی راپۆرتی پزیشكی، میدلتن ده‌بێته بچوكترین كه‌س له رووی ته‌مه‌نه‌وه له شاری باكینگهامشهر له باكووری خۆرئاوای له‌نده‌ن- به‌ریتانیا، به كۆرۆنا ڤایرۆس گیانی له‌ده‌ستدابێت.
ئیملی مێستری پوری میدیلتن له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به دێڕێك نوسیویه‌تی: "بۆریس جۆنسن راستی كرد، وتی، ئه‌زیزانتان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، خۆتانبپارێزن!" هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی: "باوه‌ڕ به‌و درۆیانه مه‌كه‌ن كه كۆڤید ناینتین هه‌ر به‌ته‌مه‌ن ئه‌كوژێت، 21 ساڵیش ئه‌كوژێت".