تكایه بێ رێنمایی پزیشك هیچ جۆرێكی ده‌رمانی (كلۆرۆكین) به‌كارنه‌هێنیت
به‌هۆی ده‌رمانه‌كه پیاوێك له ئه‌مه‌ریكا مردووه و هاوسه‌ره‌كه‌شی له چاودێری چڕه
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
پیاوێكی خه‌ڵكی شاری فینێكس له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا دوای ئه‌وه‌ی له میدیاكانی ئه‌مریكادا بڵاوبۆوه كه هه‌ر یه‌ك له (هایدرۆكسی كلۆرۆكوین) و (كلۆرۆكۆین) دوو ده‌رمانی باشن بۆ كۆرۆنا ڤایرۆس، له‌ماڵه‌وه خۆی به‌بێ هیچ ئامۆژگارییه‌كی پزیشك فۆسفاتی كلۆرۆكۆین-ی به‌كاریهێناوه وه‌ك خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19، به‌ڵام پاش نزیكه‌ی سه‌عاتێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
هاوكات خێزانه‌كه‌شی به هه‌مان شێوه له ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایه، به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی هێڵ هه‌ر یه‌ك له‌و ژن و مێرده ته‌مه‌نیان له سه‌رو 60 ساڵه‌وه‌یه له‌ماڵه‌وه خۆیان حه‌بی فۆسفات كلۆرۆكین –یان خواردووه بێئه‌وه‌ی هیچ پزیشكێك ببینن له‌كاتێكدا ئه‌و حه‌به بۆ چاره‌سه‌ری مشه‌خۆری ماسی و پاكڕاگرتنی حه‌وزی ماسی به‌كاردێت. ئه‌و ده‌رمانه له شێوه‌ی حهبدایهو دروستكراوی هه‌مان كۆمپانیا و هه‌مان ناوی كلۆرۆكۆین هه‌یه بۆ نه‌خۆشی مه‌لاریا، به‌ڵام بۆ دوو مه‌به‌ستی جیا به‌كارده‌هێنرێت.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی:"پاش 30 ده‌قیقه له خواردنی حه‌به‌كه ئه‌و ژن و مێرده داوای ئه‌مبولانسیان كردووه و گه‌یاندوویاننه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی بانه‌ر-ی ته‌ندروستی له شاری فینێكس كه كۆمپانیای بانه‌ر-ی پزیشكییه، به‌ڵام پاش چاره‌كێك پیاوه‌كه مردووه و ژنه‌كه‌ش له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدا ماوه‌ته‌وه".
له‌دوای ئه‌و رووداوه‌وه رۆژی 23ی ئازار كۆمپانیای بانه‌ر-ی پزیشكی داوای له هاووڵاتیان كرد كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و دوور له چاودێری پزیشك هیچ جۆره چاره‌سه‌رێكی پزیشكی و سروشتی به‌كارمه‌هێنن بۆ كۆرۆنا ڤایرۆس.
هه‌روه‌ها سێ ئێن سی ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی ئاماژه پێدا و باسی كرد كه له به‌یاننامه‌ی كۆمپانیاكه‌دا نه‌هاتووه كه ئایا ئه‌و ژن و پیاوه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون یان نا، به‌ڵام نوسیوویه‌تی: "زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كانی تووشبوو به كۆرۆنا ڤایرۆس ته‌ینا پێویستیان به چاودێری و دابڕانی خۆیان هه‌یه كه خه‌ڵكی تر تووش نه‌كه‌ن، وێرای چاودێری پزیشكی. به‌كارهێنانی هه‌ندێك چاره‌سه‌ری رۆتینی دیاریكراو وه‌ك كلۆرۆكۆین له نه‌خۆشخانه‌كانیشدا زه‌حمه‌ت به‌كارئه‌هێنرێت له حاڵه‌تی پێویستدا نه‌بێت".
له دوای ئه‌وه‌ی كه راگه‌یه‌ندرا كه (هایدرۆكسی كلۆرۆكوین) و (كلۆرۆكۆین) دوو ده‌رمانی باشن بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڤایرۆس جگه له‌ئه‌مریكا له فه‌ره‌نساش پزیشكه‌كان به‌كاریان هێناوه.
دكتۆر دانێل برۆكس به‌رێوه‌به‌ری پزیشكی سه‌نته‌ری زانیاریییه‌كانی ده‌رمان – ئه‌مریكا بۆ نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت: "به ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی یه‌قینین ده‌رباره‌ی كۆڤید نانتین كه‌چاره‌سه‌ری قورسه، خه‌ریكه ئه‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بزانین چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌وه نایه‌ت له ماڵه‌وه ده‌رمان به‌كاربهێنین به‌بێ ئامۆژگاری پزیشك".
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین، بۆیه هه‌ندێك سه‌رچاوه به ڤایرۆسی وۆهان ناویده‌بات. سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشییه‌كه وڵاتی چین-ه. تا رۆژی 24ی ئادار له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 384 هه‌زار و 874 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و 16 هه‌زار و 600 كه‌سیش مردوون.