11 حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كران
شه‌شیان له هه‌ڵه‌بجه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی له كۆنفرانسێكی میدیاییدا رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان، (11) حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوون.
گوتیشی: له‌و ژماره‌یه، (6) یان له هه‌ڵه‌بجه و (4)یان له سلێمانی و (1)یان له ده‌ربه‌ندیخان بووه.
روونیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه به ناوی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی خێرا، كه له رێگه‌ی تیمی گه‌ڕۆكه‌وه خزمه‌تگوزاری پزیشكی پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه به ناوی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی خێرا، كه له رێگه‌ی تیمی گه‌ڕۆكه‌وه خزمه‌تگوزاری پزیشكی پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كات.
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سامان به‌رزنجی گوتیشی: سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه‌ی له قوبرسه‌وه ئه‌مڕۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌خرێنه كه‌ره‌نتینه و ژماره‌یان (320) كه‌سه.
باسی له‌وه‌شكرد، (5)هه‌زار و (474) كه‌س له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا كه‌ره‌نتین كراون و ئێستا ته‌نیا (1226) كه‌س ماونه‌ته‌وه و زۆرترینیان له شاری دهۆكه و (733) كه‌س له كه‌ره‌نتینن.
ئاشكراشیكرد، (6500) پشكنین به گشتی ئه‌نجامدراوه و (161) حاڵه‌تی تووشبوو له هه‌رێم هه‌یه و (57) حاڵه‌تیان له نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رچوونه.