ڤایرۆسی كۆرۆنا كاری دیزاینه‌ری فاشیۆنه‌كان و كارگه‌كانی جلوبه‌رگ ده‌گۆڕێت
دەیان براند و دیزاینەری ئەمەریكی بەدەم ئەم داواكارییەوە هاتن
K24- مینیسۆتا - ئەمەریكا:
ده‌رگای بازاری جلوبه‌رگه‌كان داخراون، خستنه‌ڕووی پۆشاكەكان له‌سه‌ر سته‌یجه‌كانی نمایش كۆتاییان پێهاتووه، ئێستا دروستكردنی مۆدێله‌كانی ماسك، به‌شێكی گه‌وره‌ی، دیزاینه‌ر و كارگه‌كانی جلوبه‌رگی له ئه‌مریكا داگیركردووه.
ئێستا، دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و برانده به‌رزه‌كانی به‌رگ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كانی ماسك له ئه‌مەریكا و به‌رگه پزیشكییه‌كانی دیكه، دەستیان بە هه‌نگاوێكی نیشتمانی كردووه.
له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، به‌رپرسانی ئه‌مریكا هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن، كه ماسك و به‌رگی پێویست له گه‌نجینه‌كاندا كه‌مه بۆ ئه‌و په‌رستیار و كارمه‌ندانه‌ی كه له به‌شی پێشه‌وه‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنادا ده‌جه‌نگن.
ئه‌ندرۆ كۆمۆ، حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك له تویتێكدا ئه‌وه‌ی دا به گوێی خه‌ڵكدا، هاوكاریكردن به ماسك یه‌كێكه له پێویستییه‌كان و نوسیویه‌تی: "ئێمه پێویستمان به كارگه‌كانی جلوبه‌رگه، كه ده‌ست به داهێنانێك بكه‌ن له دروستكردنی ماسك، كه كارمه‌ندانی چاودێری ته‌ندروستی پێویستیان پێیه‌تی".
كریستیان سیریانۆ، دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ و ده‌رچووی (Project Runway) وه‌ك په‌رچه‌كردارێك بۆ ئه‌و تویته‌ی حاكمی ویلایه‌تی نیویۆرك، هه‌مان رۆژ تیمی كرێكاری كارگه‌كەی له به‌شێكی شوقه‌كەیدا ئاماده‌كرد بۆ دروستكردنی ماسك و له وه‌ڵامیشدا نووسی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارگه‌كه‌مان داخراوه، له ماڵه‌وه ئه‌و ئه‌ركه بۆ كۆمۆ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
پراپال گۆرنگ، دیزاینه‌ری نیپالی- ئه‌مریكی كه نیشته‌جێی نیویۆركه، هه‌مان ئاماده‌یی ده‌ربڕی و نووسی: "نه‌ك ته‌نیا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه پڕكه‌ینه‌وه، پێویسته كاری گه‌وره‌تر بە ئەمەریكا ببه‌خشین".
هه‌وره‌ها براندۆن ماكسۆیل، دیزاینه‌ری ئه‌مەریكی كه به‌رگی كه‌سێتییه به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك میشێل ئۆباما دیزاین ده‌كات، ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ خستنه‌گه‌ڕی كارگه‌كه‌ی به دروینی ملیۆنێك به‌رگی پزیشكی.
هه‌روه‌ها (كارلا كۆلیتۆ)، براندی جلوبه‌رگی به‌ناوبانگی مه‌له‌كردن له جیهاندا كارگه‌كه‌ی خسته به‌رده‌ست حكومه‌ت هه‌ر كارێكی پێده‌كات. جلوبه‌رگی لۆس ئه‌نجلس (كه ماركه‌یه‌كی بازرگانییه) 450 كرێكاری كارگه‌كه‌ی خسته ناو كاره‌وه بۆ دروستكردنی ماسك.
نەك ته‌نیا برانده به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مەریكا ئه‌م ئه‌ركه‌ی خسته‌گه‌ڕ، كارگه‌ی جلوبه‌رگی هێلدی و بینیت بریاریدا، به هه‌زاران ماسكی ئه‌و كرێكارانه دابین بكات، كه له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌جه‌نگن.
H.B