دواى كۆرۆنا حزبی شیوعی چین رووبه‌ڕووی حساباتی ورد ده‌بێته‌وه
چین داتا راسته‌قینه‌كان و سات و چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی ئاشكرا نەكردووە
K24- مینیسۆتا - ئەمەریكا:
چین شكستی هێنا له پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئه‌و زانیارییه روون و ئاشكرایانه‌ی ده‌رباره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی و خراپترین به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، كه له ئاینده‌دا ئه‌وروپا ململانێیه‌كی توندتری دیپلۆماتی ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌كین.
رۆژنامه‌ی زه ته‌له‌گرافی چاپی به‌ریتانی له ژماره‌ی رۆژی 30 ئادار راپۆرتێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكردۆته‌وه، تێیدا مایكل ئه‌ندرۆ جۆف، وه‌زیری دیوانی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "چین داتا راسته‌قینه‌كان و ساتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ئاشكرا ناكات". هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له داونین ستریت، كه باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی به‌ریتانیای لێیه، ئاماژه‌ی بەوە داوە كه حزبی شیوعی چین رووبه‌ڕووی حساباتی ورد ده‌بێته‌وه، كاتێك نه‌خۆشییه‌كه كۆتایی هات.
ئه‌م په‌رچه‌كردارانه‌ی په‌رله‌مانتارانی كه‌نزه‌رڤاتیڤه‌كانی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه دێت، كه به‌ریتانیا دواكه‌وتووه له‌و پشكنینیانه‌ی رۆژانه بۆ زانینی ئه‌وانه ده‌كرێن، كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون یان نا. له‌كاتێكدا به‌ریتانیا له توانایدایه رۆژانه 10 هه‌زار پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام بدات، كه‌چی ئه‌ڵمانیا 500 هه‌زار له هه‌فته‌یه‌كدا ئەنجامدەدات، كه ئه‌مه‌ش حه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی به‌ریتانیایه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووەته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵمانیاش توڕه نه‌بێت له چین.
دریشبیگل له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه، ئه‌ڵمانیا جارێ سه‌رقاڵه به نه‌خۆشییه‌كه، بۆیه سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "جارێ گیانی هاووڵاتیانی ئه‌ڵمانیامان لا مه‌به‌سته، دوای كۆتایی هاتن به نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی بڵاوبونه‌وه و ژماره‌ی راستەقینە و ئاستی شاردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌گه‌ڵ چین قسه‌ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها مایكل ئه‌ندرۆ جۆف ده‌شڵێت: "بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسەكه له چین له مانگی دیسێمبه‌ری 2019 و ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه چین بڵاویكرده‌وه و ئه‌و زانیارییانه‌ی خستییه‌ڕوو، هی ئه‌وه نییه وڵاتێكی 66 ملیۆن كه‌سی وه‌ك به‌ریتانیا ئه‌و رێژه‌یه‌ی تێدا بڵاوبێته‌وه له چاو چین، كه ملیارێك زیاتر دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه‌ی پشانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی درا به‌و قه‌باره‌یه نه‌بوو". ده‌شڵێت: "نه‌ك تەنیا ئێمه، هه‌موو دنیای خسته هه‌ڵه‌وه".
جۆف له‌تووڕه‌بوونه‌كانیدا نهێنی ئه‌و رێگری و ئاشكرانه‌كردنه‌ی چینی بۆ جیهانی ڤایرۆسه‌كه وه‌ها خسته‌ڕوو، كه دوای گفتوگۆكردنیان له‌گه‌ڵ راوێژكاره زانستییه‌كان، بۆیان ئاشكرابووه كه ژماری تووشبوون و مردن 40 ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه كه ئێستا په‌كین ئاشكرای كردووه.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سه‌ر به كه‌نزه‌رڤاتیڤه‌كانی به‌ریتانیا توڕه‌ن به‌رامبه‌ر به چین. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له وه‌زیر و بریكاره‌كانیش نائارامن به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه زیاد له پێویسته‌ی ئێستای به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ چین.
تۆماس جۆهان توگیندهات، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت: "به‌ته‌واوی رون و ئاشكرایه ، له دوای كۆرۆنا ڤایرۆس په‌یوه‌ندییه‌كانمان له گه‌ڵ چین ده‌گۆڕدرێت".
هه‌وه‌ها ئا‌یان دنكان سمیس، به‌رپرسی باڵای پێشووی كه‌نزه‌رڤاتیڤه‌كان، سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی داخستنی نه‌وه‌ی پێنجه‌می كۆمپانیای هواوی ده‌كات و پێیوایه ڤایرۆسه‌كه بیركردنه‌وه‌یانی گۆڕیوه و پێداچونه‌وه ده‌كرێت به بیروبۆچوونمان به‌رامبه‌ر به چین، گوتیشی: "مه‌سه‌له‌كه له هواوی زیاتره. چین تاوانباره و پێویسته حكومه‌ت له‌خه‌وێكی قوڵ راپه‌ڕێت".
كۆرۆنا ڤایرۆس گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان و ئه‌توانن ببنه هۆی زیانگه‌یاندن به كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، له ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایرۆس "سارس"ی ئاساییه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، كه بۆ ساڵی 2002 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌م ڤایرۆسه به به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌دیسێمبه‌ری 2019 ڤایرۆسێكی نوێی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی "سارس – كۆرۆنا ڤایرۆس 2" له‌شاری وۆهانی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 30ی ئادار له به‌ریتانیا 19 هه‌زار و 522 كه‌س تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و هه‌زار و 228 كه‌سیش مردوون.
H.B