به‌ته‌مه‌نترین تووشبووی كۆرۆنا له هۆڵه‌ندا چاك بووه‌وه
ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 101 ساڵانه
K24- هۆڵەندا:
ئەمڕۆ میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە، ئافرەتێکی تەمەن ١٠١ ساڵیی تووشبوو به ڤایرۆسی کۆرۆنا، به ته‌واوی له په‌تاكه چاکبووەوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كان، بەر لە هەفتە و نیوێك ئەو ئافرەتە به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌ته‌نگی گوازراویهوه نەخۆشخانە، دوای پشکنین دەرکەوت كه حاڵه‌ته‌كه‌ی پۆزەتیڤە بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە نەخۆشخانە هێشتییانه‌وه. تیمی تەندروستی و پزیشك و پەرستیارانی نەخۆشخانەی کاپێلا ئان دێن ئایزل لە شاری رۆتەردام لە هۆڵەندا، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو هەواڵە،.
سونیل راملات، پزیشکی پسپۆری سییەکان رایگەیاند: کە ئافرەتێکی زۆر سەرنجراکێش و بەپرهنسیپە، بەوەی لەو تەمەنەدا رێنماییەکان زۆر باش پیادە دەکات و چەندین جار بە منیشی گوتووە: کە دوور لەو بوەستم بەپێی رێنماییەکان تا زیانی پێنەگات.
کچە بچووکی ئەو ئافرەتهش گوتی: دایکێکی سەربەخۆی هەیە و لە هەموو ژیانیدا وابووە، هەمیشە زانیویەتی چی دەوێت و چی دەکات، لە ژیانیدا نه‌خۆشی زۆری بینیوە، هەموو نه‌خۆشیەکانی بە هەند وەرگرتووە و شتیان لێوە فێربووە، هەر بۆیەش هەندێك جار زۆر سەرسەختی دەکات.
داوی چاکبوونەوەی بەتەوای و رزگاربوونی لە ڤیرۆسی کۆرۆنا، رەوانەی ماڵی چارەسەری کراوە، تا هێزی زیاتری بۆ بگەڕێتەوە و چەند رۆژێك لەژێر چاودێریدا بێت.
لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرانا راگەیەندرا، ئه‌و په‌تایه دوژمنی سەرەکی بە ساڵاچوانە و تەنانەت لە نەخۆشخانەکانیش تا گەنجەکان وەستابن چارەسەری بەساڵاچوان کەمتر دەکرێت.
H.B