زانیارییەكی نوێی مژدەبەخش لەبارەی كۆرۆنا ئاشكرا دەبێت

ئەم پێكوتەیە 75%ی مەترسییەكانی كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ كەم دەكاتەوە

K24- هەولێر:

لە توێژینەوەیەكی نوێدا كە لە ئوستراڵیا ئەنجام دراوە، دەركەوتووە، هەر كەسێك پێكوتەی "ڤاكسین"ـی سەرشانی هەبێت، رێژەی بەرگریان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بە 75% لە كەسانی دیكە كە ئەو پێكوتەیان نییە، زیاترە.

رۆژنامەی "ڤۆڵكس كرانت"ـی هۆڵەندی بڵاویكردەوە، توێژینەوەیەكی نوێی مژدەبەخش لە ئوستراڵیا لەبارەی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر مشك ئەنجامدراوە و لە دەرەنجامەكانیدا دەركەوتووە، هەر كەسێك پێكوتەی دژە سیلی لەسەر شان هەبێت، بەرگری لەشیان بۆ ڤایرۆسەكە بە رێژەی 75% لەو كەسانە زیاترە كە ئەو پێكوتەیان نییە.

دووپاتیش دەكاتەوە، دەكرێت ئەو پێكوتەیە ببێت بە فریادڕەسێكی گەورە بۆ رزگاركردنی جیهان لە پەتای كۆرۆنا.

جێگای ئاماژەیە، زۆربەی مرۆڤەكانی ئەم سەردەمە لە قۆناغی سەرەتایی بەو ڤاكسینە كوتراون و نیشانەكە لەسەر شانی زۆرینەیان هەیە، بەڵام لە قوتابخانەكانی ئەوروپا و ئەمەریكا كاتی خۆی گرنگییان بەو ڤاكسینە نەداوە.

H.B