ڤاسكێز، كریستیانۆ به باشتر له مێسی نازانێت
ڤاسكز له نێوان كریستیانۆ و مێسی كامه‌یان به باشتر ده‌زانێت؟

لوكاس ڤاسكێز یاریزانی باڵی ڕاستی یانه‌ی ریال مه‌درید له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌وانیدا به‌شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی خۆی له هه‌ڵبژاردنی باشترین له نێوان كریستیانۆ و مێسی ده‌دزێته‌وه.
لوكاس ڤاسكێز كه ساڵانێكی زۆر له ریال مه‌درید هاوشانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری كردووه، له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووسیدا ده‌ڵێت: له جیاتی ئه‌وه‌ی داوام لێ بكرێت له نێوان مێسی و كریستیانۆ یه‌كێكیان به باشتر هه‌ڵبژێرم، باشتروایه بپرسن كێ باشترینی مێژووه، ئه‌وكات ده‌ڵێم مێسی و كریستیانۆ.
لوكاس ڤاسكێز یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی ئیسپانیا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه له نێوان مێسی و كریستیانۆ یه‌كێكیان به باشترین هه‌ڵبژێرێت، ده‌شڵێت: هه‌ردووكیان دوو سه‌رنجراكێشترین یاریزانی جیهان، مێژووییان دروست كردووه، چه‌ندان ساڵه هه‌موو شتێكان كردووه.
ڤاسكێز گوتیشی: پێش ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید بڕوات به‌رده‌وام له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگه گفتووگۆمان به‌یه‌كه‌وه كردووه، كریس یاریزانێكی پرۆفیشناڵی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاندان و پێشكه‌وتنی من هه‌بووه، هاتنی ئه‌و بۆ ریال مه‌درید یه‌كێك بووه له باشترین گرێبه‌سته‌كانی مێژووی ریال مه‌درید.
له وه‌ڵامێكدا ڤاسكێز له باره‌ی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی له خولی ئه‌مریكا پێیگه‌یشتووه گوتی: جارێ من یاریزانی ریال مه‌دریدم و بیرم له رۆیشتن نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌س یاریكردنیش له خولی ئه‌مریكا زۆر سه‌رنجراكێشه و من حه‌زم لێیه‌تی.