یه‌كه‌م شار له چین بڕیاریدا خواردنی گۆشتی سه‌گ قه‌ده‌غه بكات
چیدیكه گۆشتی سه‌گ ناخۆن
K24 - هه‌ولێر:
شاری شینزین له هه‌رێمی گوانگدۆنگی چین، به یاسا رێگری له‌وه ده‌كات، له‌مه‌ودا هاووڵاتیان گۆشتی سه‌گ بخۆن.
ئه‌و رێگریه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی به‌شێك له توێژینه‌وه‌كان كه ده‌ریانخستووه په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان هه‌یه.
رۆژنامه‌ی "شینزین ده‌یلی" فه‌رمی هه‌رێمه‌كه رایگه‌یاند، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌وه ده‌ربخات كه گۆشتی ئاژه‌ڵی كێوی پێكهاته‌ی خۆراكی له ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان و په‌له‌وه‌ر زیاتره، بڕیاره‌كه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سته و رێكخراو و وچالاكانی مافی ئاژه‌ڵان پێشوازی لێكراوه.
پێشتر گۆشتی سه‌گ له بازاڕه‌كان خواستێكی زۆری له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستا خه‌ڵك كه‌متر رووی تێده‌كه‌ن.
ئ. م