حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکات کە تا ئێستا بە کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەخشراوە
بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە بریتییە لە ( 18,183,175 ) هەژدە ملیۆن دۆلار
K24 – ههولێر:
لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی کۆمەک وهاوکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان. حکومەتی هەریمی کوردستان کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین) بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری و بەخشین راگەیاند. بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستا بە کەمپینەکە بەخشراوە بریتییە لە (18,183,175) هەژدە ملیۆن و سەت و هەشتا و سێ هەزار و سەت و حەفتا و پێنج دۆلار ( بە پێی لیستی هاوپێچ) .
رۆژی 2020/3/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچە و شایستە داراییەکانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی کەمدەرامەت ببەخشێت.
هەروەها رۆژی 2020/4/1 جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن بڕیاریاندا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن.
کەمپینی (بەیەکەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەردەوامە و دەتوانن هاوکاری و بەخشینەکانتان بۆ ئەم ژمارە بانکیانە بنێرن کە تایبەتن بەم کەمپینەوه:
بانکی منارەی حکومی ژمارەی حیساب: 493
بانکی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب: 47186
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن:
07705590001
07501751911
