11 كه‌سی دیكه له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون
ئاماری تووشبووان هه‌ڵكشا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، 11 تووشبووی دیكه له هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ت
دەرەنجامی نوێ
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، 11 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران کە 6 پیاو و 2 ئافرەت و 3 منداڵ بەم شێوەیەی خوارەوە:
7 لە پارێزگای سلێمانی بەرکەوتەی توشبووی پێشوون و یەک لەوان پێشینەی گەشتی ئێرانی هەبووە.
3 منداڵ لە پارێزگای هەڵەبجە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
1 لە قەزای دەربەندیخان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
2 نیسان 2020