رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ داوایەک لە تورکیا لەبارەی ئازادکردنی زیندانییە سیاسییەکان دەکات
تورکیا زیندانیان ئازاد دەکات
K24 – ههولێر:
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی جیهانی، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات بە نزیکترین کات زیندانییەکان ئازاد بکات.
پارتی داد و گەشەپێدان، ئەکەپە، پلانێکی بۆ ئازادکردنی 90 هەزار زیندانیی داوەتە پەرلەمان، ئەمەش بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەو پلانە، بکوژ، دەستدرێژیکارانی سێکسی، تاوانباری گەورە و زیندانی سیاسیی، ئەوانەی تۆمەتی تیرۆریان دراوە پاڵ ناگرێتەوە.
هۆخ ویلیامسۆن، بەڕێوەبەری رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئەوروپا و ناوەندی ئاسیا، دەڵێت، دەبێت ئەو پلانە زیندانییە سیاسییەکانیش بگرێتەوە کە تۆمەتی تیرۆریان خراوەتەپاڵ، چونکە ئەوان هەر لە سەرەتاوە نەدەبوو بخرێنە زیندان.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، یەکێکە لە زیندانییە سیاسییەکانی تورکیا و داوا دەکرێت لەگەڵ هەزاران زیندانی سیاسی دیکە ئازاد بکرێن.
AFP