سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پلەی گەرمی بەرزە
باس لە نیشانەکانی دەکات
K24 – ههولێر:
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، لە تویتێکد رایگەیاند، هێشتا خۆی کەرەنتینە کردووە و دۆخی تەندروستی باشە، بەڵام پلەی گەرمی هەر بەرزە.
راشیگەیاند، بەردەوام دەبێت لە کەرەنتین و لە ماڵەکەی دەمێنێتەوە تاوەکو نیشانەکانی نامێنێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، ماوەی حەوت رۆژە خۆی جیا کردووەتەوە و بەگوێرەی رێنماییە تەندروستییەکان، تا دۆخی باش نەبێت، نایەتە دەرەوە.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا یەکێکە لەو کەسانەی لە بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە رێگای ئینتەرنێت، کارەکانی بەڕێوەدەبات.
The Independent