هۆڵەندا دوو ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق
لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پارەكە دراوەتە بەغدا
K24 - ھەولێر
بۆ رووبەڕووبووەنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ھۆڵەندا دوو ملیۆن دۆلار دەداتە عێراق.
ئێریک ستراتینگ، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی "هۆڵەندا لەڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڕی دوو ملیۆن دۆلاری بۆ عێراق دابین کردووە. ئەم هاوکارییەی هۆڵەندا بۆ یارمەتیدانی حکوومەتی عێراقە لە رووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
باڵیۆزی هۆڵەندا راشیگەیاند "ئێستا کاتی ئەوەیە هەمووان بە یەکەوە بوەستن و کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بکەن".