مێركڵ كەرەنتینەی جێھێشت
دوا پشكنینی دوای نێگەتیڤ بووە
K24 - ھەولێر
دوای چەند رۆژێك مانەوەی لە كەرەنتینە و ئەنجامدانی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كەرەنتینەی جێھێشت و گەڕایەوە سەر كارەكەی.
ستیفن سیبێرت، گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرا‌و كرد، كه مێركڵ ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی كۆتاییهاتووه و ده‌ستی به كاركردووهتهوه.
ئاماژەی بەوەشكرد، سێ پشكنینی كۆرۆنا بۆ مێركڵ كراوه و هه‌مووی نێگه‌تیڤ ده‌رچووه.
لە 19ی مانگی رابردوو پشكنین بۆ ئه‌نگێلا مێركڵ كرا و دوو رۆژ دواتر لە 22/3/2020 مێركڵ خۆی كەرەنتینە كرد. دوا پشكنین كە بۆی كراوە نێگەتیڤ دەرچووە.