چیرۆكه غه‌مناكه‌كانی 2020.. جێسیکا بۆ ئەوە نەھات لە ئەمریکا بمرێت
جێسیکای تەمەن 32 ساڵ چۆن لە جەنگی ڤایرۆسی کۆرۆنا شکستی هێنا و گیانی لەدەستدا
K24 – مینیسۆتا - ئەمەریکا:
جێسیكا بیاتریز كۆرتیز سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داوا له براكه‌ی ئه‌كات كه هه‌موو ئاواتی ئه‌وه‌یه له لۆس ئه‌نجلس- ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، نیشته‌جێ بێت.
براكه‌ی كه 10 ساڵ ژیانی له‌ئه‌مەریكا به‌سه‌ر بردووه و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مەریكییه، خه‌ونی خوشكه 29 ساڵه‌كه‌ی تێكنادات و له‌رێگه‌ی داوه‌تنامەوه بانگهێشتی ده‌كات بۆ ئه‌مەریكا و پاش ساڵێك ده‌بێت به خاوه‌نی گرین كارت و له‌خه‌ونی ئه‌وه‌دا ده‌بێت كه ئه‌ویش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مەریكی بێت.
جێسیكا -32 ساڵ- ده‌بێته چواره‌مین كۆچبه‌ری یاسایی له لۆس ئه‌نجلس به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
"ئه‌و كاتێك سلڤادۆر-ی جێهێشت، ژیان له لۆس ئه‌نجلس تام و چێژێكی تری هه‌بوو. هه‌رگیز به‌بیری نه‌هاتووه كه رۆژێك نه‌خۆشییه‌كی كوشنده له ئه‌مەریكا خه‌ونه‌كانی له‌ناوبه‌رێت"، ئه‌مه وته‌ی سیزار كۆرتیز-ی برای جێسیكا –یه كه له رێگه‌ی ته‌له‌فیزیۆنی تیلیمۆندۆ-ی ناوخۆییه‌وه بڵاویكرده‌وه.
براكه‌ی به‌ده‌م هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵه‌وه وێنه‌ی خوشكه‌كه‌ی پیشانی بینه‌ران ده‌دات و ده‌ڵێت: "ته‌نیا هه‌ستی به كه‌مێك ماندووبوون و شه‌كه‌تی ئه‌كرد".
سیزاری برای جێسیكا ماوه‌ی ساڵێكه كارگه‌یه‌كی بچوكی دروستكردنی پیتزای داناوه، بۆیه نه‌یهێشتووه خوشكه‌كه‌ی ساڵێكه له هیچ شوێنێكی تر كاربكات، به‌ڵكو له‌لای ئه‌و كاریكردووه. بۆیه ده‌ڵێت: "رۆژی 23ی ئادار ئاماده‌ی كاركردن بوو، پاش دوو کاتژمێر پێی ووتم، زۆر ماندووم و پله‌ی گه‌رمی له‌شی به‌رزبووەوە و دواتر له‌رزی لێهات، داوای ئه‌مبوڵانسمان كرد".
به‌رده‌وامه له‌سه‌ر قسه‌كانی و ده‌ڵێت: "پاش کاتژمێرێک تیمێكی پزیشكی هات و پێیوتین ئه‌بێت هه‌موو كره‌نتینه بكرێت، چونكه جێسیكا تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه".
براكه‌ی پێی سه‌یره چونكه ئه‌وانه‌ی ناو كارگه‌كه‌ی هیچیان تا رۆژی 31 ئادار هیچ نیشانه‌یه‌كیان لێده‌رنه‌كه‌وتووه. ده‌شڵێت: "ده‌شێت بۆ ئه‌وه بێت هه‌موو كارمه‌نده‌كان ده‌ستكێش و ده‌مامكیان پێوه بوو".
بۆ رۆژی 24ی ئازار له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنێكه‌وه هه‌واڵ به براكه‌ی ده‌درێت كه خوشكه‌كه‌ی گیانی سپاردووه.
دۆخه‌كه بۆ سیزاری برای سەخت ده‌بێت، بۆ باوكی و دایكی كه له سلڤادۆر-ن ئاسته‌نگ و سەختر، له‌كاتێكدا له سلڤادۆر ته‌نیا 46 كه‌یسی كۆرۆنا ڤایرۆس تۆمار كراوه و ته‌نیا دوو كه‌س مردوون.
H.J