لە نیویۆرک ئاماری سەرسوڕهێنەر لەبارەی تووشبوونی گەنجان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە
"بڕوا بە داتاکانی چین مەکەن"
K24 - مینیسۆتا – ئه‌مه‌ریكا:
زۆربه‌ی تووشبووانی نیویۆرك گه‌نجن. پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی نیویۆرك ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه رێژه‌ی به‌رزی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له نیویۆرك، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ناو گه‌نجاندایه.
به‌پێی داتایه‌ك كه به‌شی ته‌ندروستی ویلایه‌تی نیویۆرك بڵاویكرده‌وه، له نیویۆرك حاڵه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه له‌نێو گه‌نجان له هه‌موو شوێنێك زیاتره.
ئه‌م رێژه‌یه تا ئاستێك سه‌روو بۆچوونی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه، چونكه به‌پێی راپۆرتێكی بلۆمبێرگ، رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكراكردبوو كه حاڵه‌تی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه 10%-15% له خوار ته‌مه‌نی 50 ساڵییه‌وه‌ن.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی هێل، باس لە چیرۆکێکی سەیر دەکات، رۆژی 2ی نیسان، له نه‌خۆشخانه‌ی ماو‌نت سینا مۆرنینساید له مانهانتن كچێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ روو له د. كایدیریا جاكسۆن –ی پزیشك ده‌كات و پێ ده‌ڵێت: "دكتۆر، من ئه‌مرم؟"
ئه‌م كچه گه‌نجه قه‌شه‌نگه، هیچ حاڵه‌تێكی توندی پێوه دیار نه‌بوو. تووشبووی ڤایرۆسەکە بوو به‌شێوه‌یه‌كی سووك، ته‌نیا كه‌مێك تای هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌كی كه‌م كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی ئۆكسجینی پێویست بۆ سییه‌كانی دابه‌زیبوو. به‌په‌له ده‌برێت بۆ به‌شی ئیمێرجنسی، به‌ڵام دوای 4 رۆژ به‌پێی خۆی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و ده‌ست ده‌كاته‌وه به ئاو و شه‌ربه‌ت خواردنه‌وه. ماوه‌ی 10 رۆژ زیاتر خۆی دابڕی له كۆمه‌ڵگه و قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سیش نه‌كرد، ئێستا به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه پیاسه ئه‌كات.
له‌م چیرۆكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ترس له نه‌خۆشییه‌كه له جیهاندا گه‌یشتۆته ئاستێك كه له نه‌خۆشییه‌كه ترسناكتره، چونكه د. جاكسۆن قسه‌یه‌كی جوانی كردووه و ده‌ڵێت:"ئاستی ترس له چاوه‌كانی ئه‌و خانمه تا ئه‌وپه‌ڕی بوو".
به‌ڕای من ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ندین مانگه ئه‌وه ده‌درێت به گوێی گه‌نجاندا كه ترس له‌سه‌ر پیره‌كان زیاتره، بۆیه گه‌نجان وه‌ك بڵێی له ئه‌مەریكا بێخه‌م ده‌هاتن و ده‌چوون. ئه‌و ترسه له‌سه‌ره‌تای مانگی شوبات نەدرا بە گوێی ته‌مه‌ن 20-40 ساڵه‌وه كه مەترسی له‌سه‌ر ئه‌وانیش وه‌ك كه‌سێكی 65 ساڵ به‌ره‌و ژوور هه‌یه. تا له‌نیوه‌ی مانگی ئادار، به‌رپرسێكی باڵای ته‌ندروستی ئه‌مەریكی به‌رپرسانی كۆشكی سپی له‌وه ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ته‌نانه‌ت ئیتالیاش تۆمار ده‌كرێن گه‌نجانی زۆری تێدایه. ته‌نانه‌ت به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مەریكی كۆشكی سپی له‌وه ئاگاداركردۆته‌وه كه بڕوا به راپۆرته درۆینه‌كانی چین مه‌كه‌ن كه وا بڵاویکردووەتەوە گه‌نجان تووش نابن، چونكه چین ته‌نیا له‌هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی شوبات له شاری وۆهان 50 هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاكه بوونه.
هه‌روه‌ها بە پشتبه‌ستن به‌و راپۆرته‌ی كه نه‌خۆشخانه‌ی مانهانتن له كۆتایی مانگی ئادار داویه‌تی به كۆشكی سپی، 20%ی ئه‌وانه‌ی تووشبوون و ماونه‌ته‌وه له نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، خوار ته‌مه‌نی 50 ساڵن و له‌وانه‌ش 10%ی له نێوان 20-30 ساڵن و له‌وه‌ش سه‌رسوڕهێنه‌ر تر ئه‌وان پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد زیاتره.
ره‌نگه هۆكار زۆربن بۆچی گه‌نجانیش پشكیان له تووشبوون به كۆرۆنا به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه بۆ گه‌نجی ئه‌مەریكی تێكه‌ڵ بوون و كۆبوونه‌وه‌ی بە کۆمەڵە. وێرای ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ژیانیان له‌ده‌ره‌وه‌یه. له‌گه‌ڵ گوێنه‌دان به‌و رێوشوێنانه‌ی كه لایه‌نه‌كانی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كرد.
H.J