مەراسیمی رێزلێنان بۆ قوربانیانی کۆرۆنا لە چین بەڕێوەچوو
چین رێز لەو کارمەندانە دەگرێت بوونە قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنا
K24 – ههولێر:
بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێوڕەسمی ماتەمینی بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە لە چین گیانیان لەدەستدا بەڕێوەچوو.
چین نازناوێکی تایبەتی (هاوشێوەی نازناوی شەهید) بەخشییە ئەو کارمەندانەی لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، بەو کەسەشەوە کە سەرەتا هۆشداریی لەبارەی ڤایرۆسەکە دا و سزا درا.
لە هەموو چین، ئۆتۆمبێل، شەمەندەفەر و کەشتییەکان، هۆڕنیان لێدەدا و ئاڵای چین بۆ نیوە هێنرایە خوارەوە، هاووڵاتیان بۆ ماوەی سێ خولەک، لە سەرانسەری چین، بۆ رێزگرتن لە گیانی ئەوانەی بوونە قوربانی، وەستان و نزایان کرد.
لە دوای مردنی سێ هەزار و 300 کەس لە چین بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێستا هێواش هێواش، ژیان ئاسایی دەبێتەوە، بەشێک لە شوێنە گشتییەکان کراونەتەوە.
لە 31ـی کانوونی یەکەم، چین یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد و زانیارییەکانی دایە رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، بەڵام ئەو کات بە نەخۆشییەکی نەزانراوە دادەنرا.
لە 18 کانوونی دووەم، چین بە فەرمی 60 حاڵەتی راگەیاند، بەڵام چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوە کرد، ژمارەکە زیاد لە هەزار و 700 حاڵەتبووە، دواتر کۆڤید-19 زۆر بە خێرایی بڵاوبووەوە، چین باری لەناکاوی راگەیاند.
BBC