ترەمپ: ئۆپێک و ئەندامەکانی لای من گرنگ نین

"ئەندامانی ئۆپێك خۆیان هۆکاری داڕماندنی وڵاتەکانیانن"

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری ئۆپێک نادات، و ئاماژەی بەوەدا ئەندامەکانی خۆیان بەرپرسن لە داڕماندنی خۆیان.

ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، ئامادەیە پێناسی گومرگی لەسەر هاوردەی نەوت بسەپێنێت ئەگەر پێویستی بکات، و دەڵێت ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی ئابووری ئەمەریکا دەیگرنەبەر.

سەرۆکی ئەمەریکا جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە، کە ئابووری ئەمەریکا بەهۆی دۆخی ئابووری ئێستای بازاڕی نەوت و دابەزینی نرخەکەی زیانی بەرکەوتووە و بە پێویستی دەزانێت رووسیا و سعوودیە بگەنە رێککەوتن.