شاره‌زایه‌كی رووسیا: باوه‌ڕ به ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده‌كانی سۆشیال میدیا مه‌كه‌ن
بووه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانی
K24 – هه‌ولێر:
ته‌نیا له ناو به‌شێك له به‌كاربه‌رانی كورد له سۆشیال میدیادا بره‌و به ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌نده‌ی جۆراوجۆر له باره‌ی كۆرۆناوه نادرێت، بابه‌ته‌كه له حاڵه‌ت ده‌رچووه، بووه‌ته دیارده‌یه‌كی جیهانی. لایه‌نه ره‌سمییه‌كان گیریان به ده‌ست ئه‌و په‌یام و پڕوپاگهندانهوه خواردووه، كه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه و هاووڵاتیان له خشته ده‌به‌ن. هه‌ریه‌كه جۆره پێشنیاز و چاره‌سه‌رێك بۆ كۆرۆنا پێشنیاز ده‌كات.
شاره‌زای بواری پزیشكی دكتۆره ماریا پلینۆڤا، به رۆژنامه‌نووسانی رووسیای راگه‌یاندووه، ده‌بێت خه‌ڵك زۆر ئاگاداری پڕوپاگه‌نده و رێنماییه چه‌وته‌كان بێت. زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵكی نا پسپۆڕ له باره‌ی خۆپارێزی له كۆرۆنا و چارهسهركردنییهوه باسی ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ن. ره‌نگه كاره‌ساتیان لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌و دكتۆره به رۆژنامه‌ی "رووسیسكایا گازیتا"ی راگه‌یاندووه، هۆشدار بن، درووستكردنی كه‌مامه له كلێنس هیچ سوودی نییه، مرۆڤ له كۆرۆنا ناپارێزێت، باشتر وایه ده‌ستبه‌رداری بن. هه‌روه‌ها ته‌ڕكردنی كهمامهش به گیراوه‌ی كهوولی هیچ سوودی نییه و هه‌ناسه هه‌ڵكێشانی مرۆڤ پاڵفته ناكات. باسی له‌وه‌شكردووه، خواردنه‌وه‌ی بیرۆكسیدی هایدرۆجینی كه له ناو هه‌ندێك گه‌نجدا بڵاوبووه‌ته‌وه، گوایه به‌رگری به‌هێز ده‌كات، دووره له راستییه‌وه و له زیان زیاتر هیچ سوودێكی نییه.