نەوت رووی لە دابەزین كردەوە
رووسیا و سعوودیە کۆبوونەوەی ئۆپێکیان دواخست
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی رووسیا و سعوودیە کۆبوونەوەی ئۆپێکیان دواخست، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبچیت، نرخی نەوت لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا بە دابەزین دەستی پێکردهوه.
بهمهش بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی لە 1.6% بۆ 33.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی لە 1.55% بۆ 27.90 دۆلار دابەزی.
بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس بۆ تاوتوێکردنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەڕیوەبەچێت، بەڵام بەهۆی ناكۆكی ئهندامانی رێكخراوهكه، کۆبوونەوەکە بۆ نۆی مانگ دواخرا.
ئەمە لە کاتێکدایە فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی دەڵێت، تەنانەت ئەگەر بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوتیش لەبارەی کەمکردنەوە بگەنە رێککەوتن، شتێکی ئەوتۆ لە بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، چونکە بە هۆی دابەزینی نرخەوە کۆگاکانی جیهان پڕ بوونە لە نەوت.
هەروەها بەشێک لە شڕۆڤەکارانی بازاڕی نەوت هۆشدەرای دەدەن کە ئەو دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانە زۆر کەمە و زۆریش درەنگ کەوتووە.