پێشنیازەكان لەبارەی قەدەغەی ھاتووچۆ ئاشكرا دەكرێن
پێشنیازی لێخۆشبوونی كرێی مانگێكی كرێچیان كراوە
K24 - ھەولێر
عەلی رەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "لە دوا كۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆمەڵێك پێشنیارمان تاوتوێكردووە و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆمان كردووە".
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست كوردستان24 كەوتووە، پێشنیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەیە:
ئەم قەدەغەی هاتووچۆیەی ئێستا تا کاتژمێر 12ی شەو بەردەوام دەبێت. دواتر خشتەکە بەم شێوەیە.
کاتژمێر 12 شەو تا 12 نیوەڕۆ بازاڕی عەلوە دەکرێتەوە.
کاتژمێر 10 بەیانی تا 10 شەو مارکێتەکان دەکرێنەوە.
نانەواخانەکان 12 شەو تا 9 بەیانی دەکرێنەوە.
دەواجنەکان لە 12 شەو تا 6 بەیانی.
غاز و تەنکەری زێراب لە 12 نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە.
خواردنگەکانیش وەکو خۆی بە دیلیڤەری بەردەوام دەبێت.
ھەروەھا پێشنیار كراوە، کرێچییەکانیش مانگێک لێخۆشبوونیان بۆ دەربچێت.